عثمان كریم عبدالرحيم؛ ابوبكر عمر قادر
پوخته
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانى (لێکدانەوەى چەمک بە پێی زانستى درککردن، زانیارییە شاراوەکانى کردەى پرس ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانى (لێکدانەوەى چەمک بە پێی زانستى درککردن، زانیارییە شاراوەکانى کردەى پرس بە نموونە). بە پێی تیۆرەکانى ڕێزمانى گشتگیر (U.G)، کە ئەڤرام نوام چۆمسکی سەرمەشق و داهێنەرێتی؛ کە بەشێک لە تێڕوانینەکانى هاوڕایە لەگەڵ تێڕوانینی فەیلەسوفانى پێشووتر وەک؛ ئەفلاتون و راسل و دیکارت و هاریس، هتد...، هەرچەندە زۆرێک لە پسپۆرانى بوارەکە پشتگیرى بۆچوونەکانیان کردووە، وەک؛ جاکندۆف و کرۆز و جون روس و مارک بەیکەر، هتد...، هاوکات بە پێچەوانەیشەوە دژى بۆچوونى چەندین فەیلەسوفى پێش خۆى بووە، وەک؛ جۆن لۆک و بێرکلی و هیوم و سکینەر، هتد...، چونکە ئەوان لە ڕوانگەى پسپۆڕی زانستەکانى خۆیانەوە لە زمانیان ڕوانیووە، هەرچی چۆمسکییە وەک زانایەکى زمان، هەموو تیۆرەکانى لە خزمەتى زانستی زمانە، خاڵى گرنگ و جەوهەرى لە کارەکانیدا ئەوەیە؛ بۆچوونەکانى دەباتەوە بۆ ناو مێشک و لەوێوە ڕێکخستنەوەیان بۆ دەکات، لە بەرژەوەندیی رێزمانى گشتگیر (جیهانى)دا، بۆ بەرهەمهێنانى ڕستە، کە گەورەترین دانەى واتادارى زمانە. توێژینەوەکە لە سەر ئەم بنەمایانە لێکدانەوە بۆ چەمکى زمان دەکات و وابەستەی خۆیان دەکات، لە ناوەرۆکى تیۆریی توێژینەوەکەدا شرۆڤەیەکى گونجاو بۆ بۆچوونەکانى چۆمسکی کراوە، بۆ سەلماندن و بەدەستهێنانى ئامانجەکانى توێژینەوەکە و بەستنەوەى ناوەرۆک و ڕۆنانى کردەى پرس لە سەر بنەماى ڕێزمانى گشتی، ڕستەى پرسی زمانى کوردی بە پێی زانستى درککردن پۆلێن کراوە. توێژینەوەکە لە دوو بەش و ئەنجام و لیستى سەرچاوەکان پێکدێت؛ بەشی یەکەم کە سێ تەوەرە لایەنى تیۆریی توێژینەوەکە شیی کراوەتەوە، بەشی دووەمیش بۆ پۆلێنکردنى ڕستەى پرس لە سەر بنەماى چەمک تەرخانکراوە.